کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختەکەی گۆڕی

کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختەکەی گۆڕی

لە چوارچێوەی ڕاستکردنەوەی دەستووردا ، وڵاتی کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختی وڵاتەکەی گۆڕی.

پێشتر ناوی پایتەختەکە ( نور سوڵتان ) بوو ، بەڵام لە ساڵی 2019 بە ناوی سەرۆکی پێشتری ئەو وڵاتە ( نور سوڵتان نازەربایێڤ ) دەستنیشانکرا.

لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ قاسم گۆمارت تۆکایێف سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە ئیمزای لەسەر پڕۆژە یاسای گۆڕینی ناوی پایتەختەکەی کرد ، ئەمەش وەکبە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی سەرۆکی پێشووی وڵات دێت ، لە شوێنی ( نور سوڵتان ) ناوی پایتەخت بۆ ( ئەستانە ) گۆڕدرا.

لە ساڵی 1997 پایتەختی کازاخستان لە ئەلما ئاتا گواسترایەوە بۆ ئەکمۆلا لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ، پاشان لە ساڵی 1998 ناوی ئەستانە لە شوێنی ئەکمۆلا دانرا و کەوا بە زمانی کازاخی یانی پایتەخت.

لە دوایدا ناوی پایتەخت بۆ ( نور سوڵتان ) گۆڕدرا ، لە ئەیلوولی ئەمساڵە سەرۆکی نوێی وڵات ئەو ناوانەی پێشتری ڕەتکردەوە و دووبارە ( ئەستانە ) وەک ناوی پایتەخت دیاریکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button