قۆناغی دووەمی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان زیاتر لە ٥٠٪ کارەکانی تەواو کرا

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان زیاتر لە ٥٠٪ کارەکانی تەواو کرا

بازمیدیا ـ هەواڵی ناوخۆیی

وەزارەتی شارەوانی و گەشوگوزار ڕایگەیاند؛ قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ دۆڵی ئاکۆیان، لە سنووری قەزای ڕواندز، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بە تێچووی یەک ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٪ی کارەکانی تەواو بووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاشیگەیاندووە؛ ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێت و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.

پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران بەردەوامە و بەپێی بەرنامە، لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button