به‌هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتی به به‌های ملیۆنان دۆلار لە سنووری یەکێتی ئاشکرا دەبێت
یاسین خدر په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، “سێ زه‌وی به به‌های ملیۆنان دۆلار دراون به كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو شاری ڕانیه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و كاره كراوه”.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ـی نیسانی 2024 له هه‌ولێر ڕێكخرا یاسین خدر په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، باسی “به‌هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتیی له ڕانیه” كرد و ڕایگه‌یاند، “ژماره‌یه‌ك دوكانی هاوڵاتییان ڕوخێندراون و به‌ر پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو شاری ڕانیه كه‌وتون، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا سێ زه‌ویی گرانبه‌ها دراون به كۆمپانیای جێبه‌جێكار بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی هاوڵاتییان و كاسبكاران بكاته‌وه، به‌ڵام به‌های زه‌وییه‌كان زۆر به‌رزه و نازانرێت چۆن و به چ شێوازێك دراون به كۆمپانیاكه”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ژماره‌ی ئه‌و دوكانانه‌ی به‌ر پڕۆژه‌كه كه‌وتون، كه‌متره له 20 دوكان و به‌های ئه‌و زه‌وییانه‌ی له به‌رامبه‌ردا دراون به كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی دووسایدی ڕانیه، زۆر زیاتره له به‌های دوكانه‌كان.
له‌باره‌ی جۆر و ناونیشانی زه‌وییه‌كانه‌وه، یاسین خدر وتی، “بینای شاره‌وانیی كۆنی ڕانیه كه نرخه‌كه‌ی به سێ ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، هه‌روه‌ها بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ری كه به یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌كی دیكه له پشت بینای شاره‌وانیی ڕانیه كه ڕوبهرهكهی سێ هه‌زار و 500 مه‌تره و نرخه‌كه‌ی به 10 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت دراون به كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه”.
وتیشی، “زه‌وییه‌كی دیكه به ڕوبه‌ری 450 دۆنم له نێوان ڕانیه و گوندی قوڕه‌گۆ دراوه به كۆمپانیایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری، به‌ڵام كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت ڕێژه‌ی 25ـی زه‌وییه‌كه بكات به پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و داوای له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كرد ڕێگربێت له‌و هه‌وڵه.
له‌باره‌ی ناوی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین زه‌وییان پێدراوه، یاسین خدر ڕایگه‌یاند، “ڕێژه‌ی 99%ـی كۆمپانیاكان سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن و ئیش نادرێت به خه‌ڵكی هه‌ژار”.