شەرقولئەوسەوت:دەمەقاڵێ و بەریەککەوتنی توند کەوتووەتە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی

شەرقولئەوسەوت:دەمەقاڵێ و بەریەککەوتنی توند کەوتووەتە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
بازمیدیا-هەواڵی عيراقی
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە کە دواین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەمەقاڵێ و بەریەککەوتنی توندی لەنێوان سەرکردەی حیزبە بەشداربووەکاندا بەخۆیەوە بینیوە؛ ئەم ناکۆکییەش لەسەر دروستکردنی پۆستی نوێ بۆ جێگرانی سەرۆک وەزیران بووە کە بەشێکیان بەتەواوی ڕەتی دەکەنەوە و بەشەکەی دیکەشیان سوورن لەسەر چەسپاندنی.
هاوکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە باوەڕێک لە ناوخۆی عێراقدا دروست بووە کە تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی پاشگەزبوونەوەی هەندێک هێزی سیاسی لە پلانی کۆنتڕۆلکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا.



