لە ماڵەکەی خۆتەوە خەمڵاندن بۆ ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبای 24 کاتژمێری بکە

لە ماڵەکەی خۆتەوە خەمڵاندن بۆ ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبای 24 کاتژمێری بکە
پرۆژهی رووناكی، بژمێری فهرمی بۆ خهمڵاندنی ڕێژهی بهكارهێنانی كارهبا بهردهست دهخات، گشت سوودەکانی خزمەتگوزاریەکە بۆ هاووڵاتییانیش دەخاتە ڕوو.
پڕۆژەی ڕووناکی لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی بەرخستنی خزمەتگوزارییەکی نوێ ڕایگەیاند: “لهمهودوا بژمێری فەرمی خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ بەردەست دهبێت بۆ هاووڵاتییان، ئەم بژمێرە تاکە بژمێری فەرمییە کە تییایدا ڕێنماییەکان و ژمارە فەرمییەکانی وەزارەتی کارەبا تێیدا جێبەجێکراوە لە شێوازی لێکدانەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ”.
پڕۆژەی ڕووناکی، سوودهكانی ئهم بژمێره بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو کە بەم شێوەی خوارەوە:
– زانینی ڕێژەی بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی ناو ماڵ کە لە بژمێرەکەدا تێکڕای ئاسایی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەر ئامێرێک ڕوونکراوەتهوە.
– ئەم بژمێرە دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان ئاگادربن لەوەی کام جۆری ئامێر زۆرترین بڕی کارەبا بەکاردەهێنێت، ئەمەش وادەکات هۆشیاری زیاتر بۆ هاوڵاتی درووست ببێت و بەرپرسیارانە کارەبا بەکاربهێنێت.
– خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی مانگانەی کارەبا و زانینی بڕی ئەو پسوولەیەی پێشبینی دەکرێت بگەڕێتەوە لە کۆتایی مانگدا.
چۆنیەتی بەکارهێنان:
– سەردانی ماڵپەڕی پڕۆژەی ڕووناکی بکە و بڕۆ سەر بەشی بژمێر.
– بڕۆ سەر بژمێری ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ – کیلۆوات کاتژمێر
– ئەو ئامێرانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت خەمڵاندن بۆ ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبایان بۆ بکەیت
– ژمارەی ئامێرەکان، کاتژمێرەکانی کارکردن و بڕی توانای کارەبایی ئامێرەکە بنووسە کە بە یەکەی وات دەپێورێت، دەتوانێت توانای کارەبایی هەر ئامێرێک بزانیت لەڕێگای خوێندنەوەی لەزگەی سەر ئامێرەکان کە تیاییدا ژمارەی وات نووسراوە لەکاتی خستەنسەری زۆرترین باری کار کردن لەسەر ئامێرەکە.
باسی لەوەشکرد، ڕاستەوخۆ بژمێرەکە ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەموو ئامێرەکان دەخەمڵێنێت و کۆی گشتی لە مانگێکدا دەنووسێت.
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی بژمێری خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکان بکەیتەوە: Calculator | ڕووناکی