ئەمریکا سزای تووند بەسەر عێراق دەسەپینێت، بەهۆی ملكەچبونی تەواوەتی بۆ ئێران

ئەمریکا سزای تووند بەسەر عێراق دەسەپینێت
بەهۆی ملكەچبوونی تەواوەتی بۆ ئێران

کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: ” ئەمریکا سزا بەسەرعێراقدا بسەپێنێت، بەهۆی ملكەچبونی تەواوەتی بۆ ئێران، لە چوارچێوەی سیاسەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئەمریکا بەرامبەر بە تاران”.

كەناڵی “فۆكس نیوز”ی ئەمریكی، نامەی دوو كۆنگرێسمانی كۆمارییەكانی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاند، كە تیایدا داوا لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە دەکەن، سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەهۆی ملكەچبونی تەواوەتی بۆ ئێران، لە چوارچێوەی سیاسەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئەمریکا بەرامبەر بە تاران.

جۆ ویڵسن و گرێگ ستیوب، لە نامەکەیاندا بۆ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری بە وەكالەتی ئاسایشی نیشتمانی، نوسیویانە: لە سەرەتای شەڕی عێراقەوە، زیاتر لە چوار هەزار و 400 سەربازی ئەمریکی گیانی خۆیان بەخت کردووە، بەڵام عێراق ئەمڕۆ هیچ نیە جگە لە بوکەڵەیەک بەدەستی تارانەوە.

ئاشکراشی دەکات، لە ساڵی (2015)وە ئەمەریکا بڕی یەک ملیار و (250)ملیۆن دۆلاری وەک هاوكاری سەربازی دەرەکی پێشکەش بە هێزە عێراقییەکان کردووە، وێڕای ملیارەها دۆلاری دیکە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری.
کاریگەری هەژمونی ئێران لەسەر عێراق بە تەواوی دەرکەوت، کاتێک عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەرکرد لە ساڵی (2021)، بەتۆمەتی کوشتنی قاسم سولەیمانی، تەنانەت لە کاتێکدا كە (2500) سەربازی ئەمریکی لەسەر زەوی لە عێراقدا بوون و هاوبەشن لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکان و روبەڕوبونەوەی داعش.

لە درێژەی نامەکەدا، ئەو دوو كۆنگرێسمانە داوایان کردووە، هێزەکانی حە*شدی شە*عبی، کە گروپێکی نیمچە سەربازییەو لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و لە عێراق كاردەكەن، وەک گروپێكی تیر*ۆریستی بیانی بناسرێن و، سزا بخرێتە سەر بانکە حكومیەكانی عێراق، کە لە ڕووی داراییەوە پاڵپشتی ئێران دەکەن، هاوكات سزاش بخرێته سەر ئەو کەسایەتیه سیاسییه عێراقیانەی که ئاسانكاری بۆ بەهێزبونی هەژمونی ئێران دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button