له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندان له‌دژی نه‌بوونی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه
هاووڵاتییانی شاره‌كانی ناوەڕاست و باشووری عێراق به‌هۆی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییە سه‌ره‌تاییه‌کان لە خۆپیشاندان بەردەوامن و له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانیان تا دێت ناڕه‌زاییه‌كان فراوانتر ده‌بێت.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه دانیشتووانی به‌شێك له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داواده‌كه‌ن گرفتی بێ كاره‌بایی و بێ ئاوی چاره‌سه‌ربكرێت به تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رمای هاوین كه ساڵانه ئه‌و كێشانه دووباره‌ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی دیوانییه، كه‌ربه‌لا، زیقاڕ، به‌سڕه و به‌شێك له ناوچه‌كانی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق خه‌ڵك هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و گله‌یی له ده‌سته‌وه‌ستانی به‌رپرسانی ئیداری پارێزگاكانیان ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ش بهوهكهن نوێنه‌ره‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك پێویست به‌رگری له مافی هاووڵاتییان ناكه‌ن.
هاووڵاتییانی ناڕازی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای ده‌نگی به‌رز و بێزاركه‌ری موه‌لیده و وێستگه‌كانی كاره‌با و دووكه‌ڵ به‌سه‌ر شاره‌كانه‌وه، كه‌چی له خزمه‌تگوزاری كاره‌با بێ به‌شن و هۆشداری له‌وه‌ش ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر به ئاشتیانه داواكارییه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ره‌نگه خۆپیشاندانه‌كان سه‌ربكێشێت بۆ توندوتیژی.