ئێوارە کۆبوونەوەیەکی دۆستایەتی لە نێوان کوردستانییان و نەرویژییەکان ڕێکخرا

ئێوارە کۆبوونەوەیەکی دۆستایەتی لە نێوان کوردستانییان و نەرویژییەکان ڕێکخرا

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی٤ی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ، نوسینگەی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی ئێوارە خوان و کۆبوونەوەیەکی بۆ کوردستانییان و نەرویژییەکان ڕێکخست.

کۆبوونەوەکە بۆ ڕێزگرتن بوو لەو ئەندام پەرلەمان و وەزیر و سیاسەتڤانە نەرویژییانەی کە هاوڕێ و هاوکاری کوردستانییان بوونە و بەردەوام پاڵپشتی دۆزی ڕەوایی چوار پارچەی کوردستانییان کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەش کرد، تیایدا سوپاسی هاوکاری دۆستە نەرویژییەکانی کرد و گوتی: بە بوونتان ئیتر کوردستان جگە لە شاخەکان دۆستی تریشی هەن و ئێوەش شاخن بۆ پشتگیری لە کوردستان، هەروەها داوای لێکردن بەردەوام بن لە پشتگیری دۆزی ڕەوایی کوردستان لە هەرچوارپارچە و هانی وڵاتی نەرویژ بدەن زیاتر هاوکاری کوردستان بکات.

چەند کەسایەتی و سیاسەتڤانێکی نەرویژی وتارییان پێشکەش کرد و سوپاسی بانگهێشتنامەی جەنابی کاک شفا بارزانییان کرد، و بەڵێنیاندا بەردەوام بن لە پاڵپشتی گەل و وڵاتی کوردستان.

لە لایەن بەڕێز کاک شفا بارزانی سوپاسنامە و پەرتووکی جەنابی سەرۆک بارزانی ( بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد) پێشکەش بە دۆستانی کورد کرا.

ئەوەی شایانی باسە دانیشتنەکە بە ئاوازی ئۆپێرای کوردی کە لە لایەن ئۆپێراخوێنی کوردی پەروین چاندار پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، زیاتر درەوشایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button