پێدەچێ ئەوانە نەعاربنێن و نەپارتیشیان ناسێبێ!
پێدەچێ ئەوان پێیان وابێ بەدرۆن ناردن و بەگوشار دروستکردن لەرێی نەناردنی موچە و بەهاندانی لەژێرەوەی ئەم و ئەو و بەجاش راگرتنی هەندێکی تر، بەدزین و دەستکاریکردنی دەنگ لەلایەن کۆمسیۆن و بەبڕیارە سیاسیەکانی دادگای فیدڕاڵی …. پارتی لاوازدەکەن!؟
مەگەر نازانن، پارتی هەر خۆی بریتیە لەهێز.
ئێوە دیقەت بدەن، دادگای فیدڕاڵی سەدا ٩٠ی بڕیارەکانی رابردووی تەنها دژی پارتی بووە، بەشێوەیەک خۆی ئاشکرا کردووە حەقە ناوەکەی بگۆڕدڕێت بەدادگای دژەپارتی و دژە کورد.
لەساڵی ٢٠٠٨ ەوە تاکو ئێستا هیچ رێگایەک نەما تاقی نەکەنەوە، سەڕەرای راگرتنی کۆمەڵێک جاش و خۆفرۆشی ناوخۆیی، و بەپشتگیری دەیان هێزو میلیشای ناوخۆیی و وڵاتی هەرێمی، کەچی هەر پارتی براوە بووەو هەر بەهێزتر لەپێشتر بۆی دەرچووە.
لێرەدا دوپاتی دەکەمەوە، ئەو هەموو پیلانگێریەی لەماوەی رابردوو لەدژی پارتی گێردراوە، ئەگەر دژی هەر وڵات و هێزێکی تر بگێردرایە، ئێستا ببووە مێژوو و ئاسەواریشی نەمابوو.
ئەو نەرمی نواندن و بێدەنگیەی پارتی، لەو پیلانانەی لەدژی دەگێردرێت لەخۆڕا نییە، هێشتا پارتی لەدۆخی سەیرکردن و بێدەنگیدایە و دەیەوێت بزانێت ئەوانە تاکوێ بەنیازن بڕۆن؟! بەدڵنیاییەوە ئەو نەرمی نواندنەش تا سەر نیە و هەرواش نامێنێتەوە، هەر کە پارتی دەستی بەجوڵەکرد، ئەوکات دەبینن یاری و سفرەکە چۆن هەڵدەگێرێتەوە، چۆن بۆ خاڵی سفر دەیانگێڕێتەوە؟!
ئەوە پارتیە، پێدەچی هێشتاش نەیانناسێبێت و عاریان نەنابێ!
نیازحاجی