سیپان شێروانی، ئەندامی لێژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی عێراق: ئەوەی دژی هەژماری من دەوەستێتەوە، یان هیچ زانیارییەكی ئابووری و دارایی نییە یانیش كۆنەپەرەستێكی بەكرێگیراوە.

سیپان شێروانی:
ئەوەی دژی هەژماری من دەوەستێتەوە، یان هیچ زانیارییەكی ئابووری و دارایی نییە یانیش كۆنەپەرەستێكی بەكرێگیراوە.

سیپان شێروانی ئەندامی لێژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی عێراق لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:

ئەوەی لەبارەی هەژماری منەوە پێویستە بزانرێت:

هەژماری من پڕۆژەیەكی ستراتیجی دارایی مۆدێرنە بە ماستەركاردێكی نێودەوڵەتی چەندین بژاردەی گرنگی دارایی دەخاتە بەردەم مووچەخۆرانەوە، هەم كێشەی سیولە و دواكەوتنی مووچە چارەساردەكات، هەم دەرفەتی وەرگرتنی قەرزی بچوك و مامناوەند دەدات بە فەرمانبەران هەمیش لە زۆرینەی وڵات كاردەكات و دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی مەركەزی دەخاتە بەردەم فەرمانبەران لەكاتی گەشتكردن یانیش ئۆنلاین كرین.

ئەو ئەندامەی لێژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:
هەموو ئەمانە جگە لە تێچویەكەمەكەی و هەنگاونان بەرەو بە ئەلەكترۆنی كردنی پارە و مامەلەی بازرگانی كە ئەمەش خۆی لە خۆییدا لە جیهانی مۆدێرنی داراییدا بەربلاوە و ئەمەش چەندین تایبەتمەندی و سودی خۆی بۆ هەڵگرانی دەرەخسێنێت،
بەڵام كی كاردی عێراق تەنیا كاردێكە دەتوانرێت موچەی پێ وەربگیرێت و هەموو ئەو سودانەی هەژماری من كەلەسەرەوە باسمكرد لەخۆی ناگرێت بۆیە بە تێپەربوونی كات عێراقیش دەبێت ئەبدەیت لە كاردەكانی بكات تا لە گۆڕانكارییە داراییەكانی جیهان زیاتر دوانەكەوێت.

دەشڵێت: بۆیە ناچارم بەراشكاوانە ئەم قسەیە بكەم، ئەوەی دژی هەژماری من دەوەستێتەوە، یان هیچ زانیارییەكی ئابووری و دارایی نییە یانیش كۆنەپەرەستێكی بەكرێگیراوە.
وەسەلام