بەرگی گازی بەرەوە لە ناوچوون دەڕوات

بەرگی گازی بەرەوە لە ناوچوون دەڕوات

دوای ئەوەی زانایانی جیهان هەستیان کرد کە بەرگی گازی زەوی بەرگەی خێراتر سورانی زەوی گرت پێی سەرسام بوون.

ئەم جارەش بە پیسبوونی بەرگی گاز سەرسام دەبن بەهوی زۆربوونی ڕێژەی مرۆڤەکان لە جیهان بە گشتی ڕێژەی دانیشتووان لە جیهان بەرەو زیادبوون دەروات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان زیاتر کار و چاڵاکیەکانیان ئەنجام بدەن.

بۆیە زانایانی جوگرافیا باس لەوە دەکەن ئەگەر ژیان وەکو ئیستا بەردەوام بێت و گرنگی بە کەش و هەوا نەدرێت ئەوا دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەورە لە سەر ڕووی زەوی لەو کارەساتانەش یەکەمیان لەنێوچوونی بەرگی گاز دەبێت. بۆیە زانایان باس لەوەش دەکەن بەرگی گاز زۆر گرنگە ئەگەر بەرگی گاز نەبێت ژیان لە سەر ڕوویی زەوی بەردەوام نابێت و لەنێو دەچێت.

بۆیە تا بەرگی گاز لەو کارەساتانە دوور بێت پێویستە ڕێژەی مرۆڤ زۆر نەبێت چونکە زۆربوونی ڕێژەی مرۆڤ دەبێتە ئەگەری زیاتر بڵندبوونی پلەکانی گەرما و ئاماژە بەوەش دەکەن کە دەبێت کارگەکان و جێگای پیشەسازی لە جیهان تێبینی بەرگی گاز بکەن.