ئیمانوێل ماکرۆن و مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێڵ ماکرۆن کۆدەبنەوە
پاش سەردانەکەی بۆ ئیمارات، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە لووتكەی جیهانیی حكومەتەكان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە فەڕەنسا، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن کۆببێتەوە و دواتر لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی تری فەڕەنسا كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا لە هەموو بوارەكاندا.