دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیدەكاتهوە، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووایه، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا سهریههڵنهدەدا و دەڵێت، “دەتوانم له‌ماوەی ٢٤ كاتژمێردا كۆتایی به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بهێنم”.
رۆژی هه‌ینی (٢٧ـی كانوونی دووەم/یه‌نایه‌ری ٢٠٢٣)، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ترەس) بڵاویكردەوە، ئه‌گه‌ر له شوێنی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووایه، هه‌رگیز رێگه‌ی نه‌دەدا جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا سه‌رهه‌ڵبدات.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیدەكاتهوە، دەتوانێت له‌ماوەی ٢٤ كاتژمێردا گفتوگۆ بكات بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا. ترەمپ، جه‌نگه‌كه‌ی به “ترسناك و خێرا” ناوبردووە و به‌گوته‌ی ناوبراو، “جه‌نگه‌كه لهدەستدانێكی دڵته‌زێنه بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی”.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له‌ماوەی رابردوودا چه‌ندین جار دۆناڵد ترەمپ ئیدارەی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكای هۆشیاركردووەتهوە، له‌بارەی نه‌ناردنی ٣١ تانكی جۆری (M١A١)ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئۆكرانیا، چونكه ناوبراو پێیوایه به‌ردەوامی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا دەبێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی جیهانی.