وێنەگرە تایبەتەکەی مام جەلال وازهێنانی له یەکێتی ڕاگەیاند

وێنەگرە تایبەتەکەی مام جەلال وازهێنانی له یەکێتی ڕاگەیاند
ئەرشیفکردن!!
ئیتر لەمەودوا هەموو ئەوکەسانەی کە تا دوێنێ خۆیان بەهاوڕێ و برادەری خۆشەویست دەزانی کاتێک کامێراکەم پێ بوو بەردەوام بە بزەو پێکەنینەوە لێیان دەڕوانیم و رێزیان پیشان دەدا زوو زووش بەنامە یان تێل قسەیان دەکرد و لەپاڵ هەواڵپرسیندا و زۆر جار کەدەیان بینیم بەناوی گاڵتەوگەپەوە دەیان ووت بیخەرە ئەرشیفەوە بۆمان و لەو رێیەوە داوای وێنەکانیان دەکردەوە ئێستا بەتەواوی بۆم دەرکەوت کە ئەوکەسانەهەرگیز نە هاوڕێم بوون ونە خۆشەویستیان بووم چونکە ئەوەنزیکی چوار پێنج مانگە کامێراکەیەن لێسەندومەتەوە و کامێرام پێنابینن هەم تێل و نامەکانیان نەماون هەم هەواڵپرسینیشیان.
وە لەو ماوەیەدا تەنها یەک کەس لەو هاوڕێیانەم کە چەندین ساڵ پێکەوە کارمان کردووە ئامادە نەبوون هەواڵێکیشم بپرسن بزانن ماوم یان مردووم تەنها یەک کەس نەبێت بۆیە لەم ساتەوە هەموو ئەوانە لەلای من وەک ئەرشیفەکەم سوتاوون و کەس بەتەمای ئەوەنەبێت جارێکی تر لای من ببێت بەئەرشیف چونکە هەموو ئەرشێفەکەم سووتاند.
ماوەی ٣٢ ساڵ خزمەتی هەر شوێن و حیزب دام و دەزگایەک بکەیت بەرێزەوە بەرێت دەکەن نەک بەسوکایەتی و بێرێزییەوە دەرت بکەن لەکاتێکداهیچ کات و ساتێک لەئەرکەکەت دوانەکەوتبیت و لەکاتە ناخۆشەکان و بێ پارەیی و شەڕ و رکابەرییەکاندا ئەگەر لەپێشەوە نەبووبم هەرگیز لەدوای کەسەوە نەبووم.
بۆیە لەم ساتەوە کەسێکی بێلایەنم و هاوڵاتییەکی ئاساییم وەک چۆن پێشتریش هەر وابوم وهەرگیز خۆم لە خەڵک جیانەکردۆتەوە لەگەڵ خەمی خەڵکە رەشو رووتەکەی نیشتمانەکەمم.
لە ئێستاشەوە ناوم محەمەد عومەر ساڵح ە نەک حەمەعومەر چونکە حەمەعومەر لای من مرد وەک ئەرشیفەکەی..