شادمان مەلا حەسەن : دادگا ئەو مافەی بۆ ئێمە گەڕاندەوە کە وەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کار بکەینەوە و لاهور شێخ جەنگیش وەک هاوسەرۆک دەستبەکار بێت
شادمان مەلا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی :
📌 بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەسەڵاتی تەواوی لە ناو حزب هەیە، بەڵام لە دوای ٨ تەمموزەوە نە کۆبەنەوە دەکەن نە هیچ دەسەڵاتێکیان نەماوە بەشێوەیەکی زۆرە ملێ هەموو دەسەڵاتەکان کەوتووەتە دەست یەک کەس.
📌 هەنگاوی کرداری لاهور شێخ جەنگی ئەوەیە ئێمە پەیامێکمان داوەتە سەرکردایەتی یەکێتی ئەگەر ئەوان هاتنە پێش لە پێناو بەرژەوەندی یەکێتی لەسەر سیخەیەکی نوێی کاری پێکەوەیی دەکەین، کێشەکان یان دەبەینە ناو کۆنگرەیەکی تر یان لە ناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکلای دەکەینەوە ، ئەگەر ئەوەش نەکرا ئەوە ئێمە وەک سەکردایەتی و لاهور شێخ جەنگیش وەک هاوسەرۆک کاری خۆی دەکات.
📌 چونکە دادگا یەکلایی کردەوە ئێمە یەکێتین ئەگەر ئەو برادەرانە لەگەڵ ئێمە کاریان نەکرد ئێمەش لەگەڵ ئەوان کار ناکەین.
📌 بەپێیی دەستووری عێراق ئەگەر دوو یاسا لە هەرێم و بەغدا دژ بە یەک بوون ئەفزەڵیەت بۆ یاساکەی هەرێم دەبێت.
📌 ئێمە کارێک ناکەین تەشەنوج دروست بکات دەمانەوێت کارەکان بە دانوستان و لێک تێگەیشن بەڕێوە بچێت.
📌 لە دواهەمین هەڵبژاردندا یەکێتی دەنگەکانی زۆر کەمی کرد ئەوەیش دەری دەخات دۆخی یەکێتی زۆر خراپە.