هەندرێن ئەحمەد: لە ١٦ی ئۆکتۆبەر و رووداوەکانی دواتر کەرکووک بەتەواوی داگیرکرا

هەندرێن ئەحمەد: لە ١٦ی ئۆکتۆبەر و رووداوەکانی دواتر کەرکووک بەتەواوی داگیرکرا

لە ساڵڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر و رووداوەکانی دا، هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتی شیوعی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند: رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر وایان کرد کە کەرکووک بەتەواوی بکەوێتە ژێە دەستی سوپا و حکومەتی عێراق، کورد کە زۆرینەی دانیشتوانی شارەکەبوو جارێکی دیکە بکەوێتە بەر سیاسەتی تەعریب، بە ئێستاشەوە رۆژانە فشاریان لەسەرە.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی حزبی شیوعی گوتیشی: بەهۆی ئەو رووداوانەوە بەشێکی زۆری خاکی هەرێمی کوردستانمان لەدەست دا، یەکێکی دیکە لەو لێکەوتانە هاتنی هێزێکی زۆری عێراقی بوو بۆ ئەو ناوچانە و نەمانی هێزی کوردی بوو، هەروەها لێکترازانت ناوخۆیی دروست بوو.

سەبارەت کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، هەندرێن ئەحمەد بە (بازمیدیا)ی راگەیاند: چارەسەری کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پارێزگاری لە دەستکەوتەکان، بەوە دەکرێ کە هەموو لایەنە کوردستانییەکان میساقێکی نیشتمانی دابڕێنن بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵفشارە بەردەوامەکانی عێراق، چ بۆ مووچە، یان وزە و نەوت، چ بۆ بابەتە سیاسییەکان، هەروەها ئەو بڕیا و مامەڵانەی دادگای فیدراڵی دژی دامو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەریان دەکات، کە بڕیاری نادەستووری و نایاساین.