بۆ زستانی ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش کراوە

بۆ زستانی ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش کراوە

پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێ کردووە و تاکوو ئێستا لە ناوچە شاخاوییەکان، 11 ملیۆن و 969 هەزار لیتر نەوت دابەش کراوە و 59 هەزار و 845 خێزان تێیدا سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران، 4 ملیۆن و 238 هەزار لیتر دابەش کراوە و 21 هەزار و 190 خێزان سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان، 3 ملیۆن و 262 هەزار لیتر نەوت بەسەر 16 هەزار و 310 خێزان دابەش کراوە.

لە پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، 2 ملیۆن و 576 هەزار و 960 لیتر بەسەر 12 هەزار و 885 خێزاندا دابەش کراوە.

پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زوو دەستی پێ کرد و پرۆسەکەش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری
15 تشرینی یەکەم 2023