مەسرور بارزانی و نووری مالکی کوبوونەوە
کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستیپێکرد.
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستیپێکرد، تێیدا گفتوگۆ دەکەن لەسەر ناردنی شایستە داراییەکان و جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مالیکی کۆبوونەوەیەکی یەکجار گرنگ دەبێت بەو پێیەی نووری مالیکی تا ئێستا پێگەیەکی کاریگەری لە عێراق هەیە و لە پەرلەمانی عێراقیش خاوەن کورسییەکی زۆرە و هاپەیمانیەتییەکی گەورەیان پێکهێناوە، کە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە کە پارتی و یەکێتیش تێیدا بەشدارن.