ئەو گرفتانەی لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دروست کراوە بەم سەردانەی کاک مەسرور ئومێدەکەین چارەسەر ببێت

شوان محەمەد؛ ئەو گرفتانەی لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دروست کراوە بەم سەردانەی کاک مەسرور ئومێدەکەین چارەسەر ببێت

بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دوای پەسەندکردنی بوودجە و نەناردنی پشک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤\٩\٢٠٢٣ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و جێگرەکەی و ژمارەیەک لە وەزیرەکان سەردانی بەغدایان کرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ یەک دەنگی کورد و شاندەکەی هەرێم حاڵەتێکی ئەرێنییە، هەرچەندە کورد لە نێوخۆیدا ناکۆکی هەبێت، بەڵام خاڵی بەهێزمان بەرامبەر بەغدا ئەوەیە کاتێک کێشەیەک پەیوەند بە خەڵکەکەمان دروست دەبێت، یەکگرتووی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی بۆ دروست دەبێت، ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی کاریگەری ئەرێنی باشی دەبێت، هۆکارێک دەبێت بۆ چارەسەری کێشەکان، بڕوام وایە لەگەڵ عێراق دەگەن بە تێگەشتنێک هەتا رێککەوتن.

پەرلەمانتارەکەی عێراق دەڵێت؛ لۆژیک پێمان دەڵێت ئەم بارودۆخە نابێ وا بەردەوام بێت، نە بۆ دەوڵەتی عێراق باشە. نە بۆیان دەچێتە سەر بەم جۆرە، چونکە ناکرە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بکاتە ئامانج و بیبڕێت، ئەمە نادەستوورییە و خوێندنەوەی سیاسییە و دەستێوەردانی دەرەکیشی تێکەڵبووە.

سەبارەت بە یەکلایکردنەوەی پرسی مووچە و بوودجە لەگەڵ ناوەند لەم سەردانەی سەرۆکی حکومەتدا. شوان محەمەد بە (بازمیدیا)ی گوت؛ پێموایە دەگەن بە چارەسەرێکی وەسەت، تا ئەو کاتەی بەیەکجاری لە داهاتوودا هەنگاو بۆ نەهێشتنی ئەم کێشانە بە گوێرەی یاسای بوودجە و دەستوور دەنێن، بەم جۆرەش هەم مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆی دابەش دەبێت هەم ئەم گرفتانە کۆتاییان دێت.

روونیشی کردەوە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرۆشی بۆ بارو گوزەرانی فەرمانبەران و مووچە خۆران و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری سەردانی بەغدای کردووە، هیچ شتێک نەماوە هەرێمی کوردستان پێیەوە پابەند نەبێت، تەواوی ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی عێراقن بە رەزامەندی لێژنەی چاودێری دارایی و ئەو راپۆرتانەی ئامادەکران رادەستکراون، تەنیا ئەو گرفتانەی دروستیان کردووە هیوادارین بگەین بە ئەنجامی کۆتایی لەسەری.

هیچ خاڵێک لای هەرێم نەماوە و تەواوی ئیلتیزاماتی خۆی لە چوارچێوەی یاسای موازەنەی عێراق بە رەزامەندی لێژنەی چاودێری و راپۆرتی حکومەتی دیدرال و هەرێم، بەرنامە و رێککەوتنمان هەیە و یاسای بوودجە دەرچووە، تەنیا ئەوە ماوە کە ئەو گرفتانەی دروستیان کردوە هیوادارین بگەینە ئەنجام و کۆاتیی بێ