ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی
ماددەهۆشبەرەکان.
دەستبەسەرداگرتنی (٦،٧٠٠) شەش کیلۆو حەوتسەد گرام مادەی هۆشبەرو (١٠٠٠) هەزار شیت ترامادۆڵ و (١٠) دە شیت میتادۆن.
لەهەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکانی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردو وەگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەشاری هەولێر، لە بەرواری ٧ی٩ی٢٠٢٣ توانرا بڕی (٦،٧٠٠)شەش کیلۆو حەوت سەد گرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و ماریجواناو تلیاک لەگەڵ (١٠٠٠) هەزار شیت ترامادۆڵ و (١٠) دە شیت میتادۆن دەستی بەسەردا بگیڕێت. لەم چاڵاکیەدا توانرا(٣)سێ کەس دەستگیربکرین کە بەکاری بازرگانی بەم ماددانەوە گڵاون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
شایانی باسە ئەم چالاکیە بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک جێبەجێ کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
٧ی ٩ی ٢٠٢٣