مەسرور بارزانی پێشوازی لە بڕیارێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بڕیاری په‌له‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌یان له ئه‌ڵمانیا.
مه‌سرور بارزانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پێشوازی له بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: چارەسەرێکی ھاوبەش ئێمە پێکەوە دەبەستێته‌وه بۆ ئەوەی رێگە نەدەین زۆرداری لە ھەرێمەکەماندا رەگ داکوتێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی, (٢١ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٢)، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان دا.
ئه‌ڵمانیا له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعشه‌وه له رووی لۆجستیی و راهێنان و راوێژه‌وه هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد.