له هه‌رێمى كوردستان نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌ستی پێكرد
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگه‌یاند، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ئه‌مڕۆوه دەست پێدەکات و لە 11ى ئاب کۆتایی پێدێت.
جێگەی باسە دوێنێ (جومانه غه‌لای) وتەبێژی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه نوسراوێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتووه‌ته كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به توانای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و نوسراوەکە خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و هه‌فته‌ی داهاتوو له‌نێوان سه‌رۆكی كۆمیسیۆن و ئه‌ندامانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆبوونهوهدهكرێت، به‌ڵام بۆ كۆمسیۆن قورسه دوو هه‌ڵبژاردن له واده‌یه‌كى نزیكدا بكات و پێویستى به‌وه هه‌یه زیاتر له شه‌ش مانگ ماوه هه‌بێت له نێوانیاندا.