سوهەیب شێخ ئەحمەد : شکاندنی شکۆی سەرۆکی زانکۆ بەو شێوازی دەستگیرکردنە عەیبەیە بۆ بەرپرسانی ئەم زۆنە

سوهەیب شێخ ئەحمەد دەڵێت:

شکاندنی شکۆی پرۆفیسۆر و سەرۆکی زانکۆ بەو شێوازی دەستگیرکردنە عەیبەیە بۆ بەرپرسانی ئەم زۆنە..!

نووسیویەتی ، هەر تۆمەتێکی لەسەر بێت ناکرێت بێحورمەتی بە سەرۆکی زانکۆ و پرۆفیسۆرێک بکرێت و لە ڕێگا دابگیرێت و دەستگیری بکەن..!

ڕوو لە مامۆستایانی سنوورەکە دەکات و دەڵێت ، مامۆستایانی زانکۆ ئەو بێدەنگییەتان لەسەر ئەو شێوازی دەستگیرکردنەی د. ئالان وا دەکات نرختان زۆر کەم بێتەوە..!

لەپای چی دەنگ هەڵنابرن و قسە ناکەن و داوای ڕوونکردنەوە ناکەن.. ئێوە بەم شێوازە ناتوانن پێشەنگ و پەروەردەکەری خوێندکار بن بۆ داهاتوو لەکاتێک ناتوانن بەرگری لە شکۆی خۆتان بکەن..! یەعنی هێندەی گۆرانی بێژێک نابێت سومعەتان پارێزراو بێت..!

دەشڵێت ، لەملاوە یەکەمەکان خەڵات دەکەن و شیوەنیان بۆ دەکەن … لەولاشەوە سەرۆکی زانکۆکان ئیهانە دەکەن و دەیان ڕفێنن..!

یەکێک تێمان بگەیەنێ لەم وڵاتە چی دەگوزەرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button