بارزان قەساب:ئاساییە لێژنەی پزیشكی لە سلێمانی بێت

بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر:

ئەو كەیسە دوێنێ بووە، ئەو كوڕە وا دیارە لە ماوەی ڕابردوو چووەتە سەر خەڵك و كێشەی هەبووە، داوا كراوە بێتە بنكەی ئاسایش تاوەكوو بزانرێت كێشەكەی چییە؟ لە كاتی لێكۆڵینەوەدا باری تەندروستیی تێكچووە، یەكسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام گیانی لەدەست داوە. دواتر رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

ڕوونیشی كردەوە كە پاش ئەوەی كەسوكاری گەنجە كۆچكردووەكە داوایان كردووە لێژنەیەكی پزیشكی لە سلێمانییەوە بێت و لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە بكات، ”ئێمەش ڕێگەمان پێ داون و لێژنەكە ئەمڕۆ هاتوون، چاوەڕێین راپۆرتی خۆیان بخەنە ڕوو. دواتر ئێمەش بەیاننامەمان دەبێت،هەرزوو پێشمان گوتوون ئاساییە لێژنەی پزیشكی لە سلێمانی بێت، تەنانەت ئاساییە ئەگەر لە بەغداش بێت…

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button