مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستا ، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی
ئەو حزبە دەکات و پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسیی ، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی ، ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکات

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی :

بە بۆنەی(٤٨)ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..
بە بۆنەی (٤٨) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستامان و، داکۆکیکردن لە مافەکانی هاووڵاتییان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانمان و، پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی ٦ـی ٢٠٢٣

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button