به نيگهرانييهكى قووڵهوە له دەستكارى و گۆڕانكارى له‌و بڕگانه‌ى پرۆژە ياساى بودجه‌ى عێراق دەڕوانين كه پهيوەندييان به مافه دەستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وە هه‌يه و يه‌كجارى ڕەتيان ده‌كه‌ينه‌وە. ئه‌م هه‌نگاوە دروستكردنى به‌ربه‌سته له‌به‌ردەم پرۆژە ياساى بودجه كه هه‌موو عێراقييه‌كان به ئومێدەوە چاويان لێيه بۆ ماوەى سێ ساڵى داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت.
پابه‌ندى به ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوەبردنى دەوڵهتهوە بنه‌ماى ئارامى و سهقامگيريى سياسيى عێراق و هه‌نگاوى دروسته به‌رەو داهاتوويهكى باشتر بۆ وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى. بازدان به‌سه‌ر لێكگه‌يشتن و ڕێككهوتنهكاندا و هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنى مافه دەستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان، مامه‌ڵه‌يه‌كى ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ بهرپرسياريهتيى نيشتمانيدا و جگه له نائومێدى و ئاڵۆزكردنى سهقامگيريى دۆخى سياسيى وڵات، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه و زيان به ته‌واوى عێراق دەگهيهنێت.
ڕابردوو و ئه‌زموونه‌كان سه‌لماندوويانه كه مامه‌ڵه‌كردن به لۆژيكى هێز و زۆرينه و كه‌مينه و پێشێلكردنى ماف و شايسته‌كانى پێكهاته‌كانى عێراق، هيچ كاتێك ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ وڵات نه‌هێناوە و ناهێنێت، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌ك و به‌تايبه‌تى لايه‌نه‌كانى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوەبردنى دەوڵه‌ت دەكه‌ين، پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كان بن و هه‌موومان له ئاستى به‌رپرسياريه‌تيدا ڕەفتار بكه‌ين، لايه‌نه كوردستانييهكانيش دەبێ يه‌كڕيز و ته‌با به‌رگرى له مافه دەستوورييهكانمان بكه‌ن.
دووپاتى دەكهينهوە كه هه‌رێمى كوردستان وەك هه‌ميشه له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور ئامادەى چارەسه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانه و ئه‌زموونى چه‌ند مانگى ڕابردووى پێكهوە كاركردن و لێكگه‌يشتن و تهبايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه عێراقييهكاندا و كاركردن به ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵى، مايه‌ى خۆشحاڵيى گه‌لى عێراق و دۆسته‌كانى بوو، بۆيه دەبێ برەو به‌و ئاراسته‌يه بدرێت و ڕێگه نه‌درێت كه‌سانێك ببنه هۆى به‌لاڕێدابردنى ڕێككه‌وتنه‌كان و ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان