هاوڵاتیی خۆشەویست…
تکایە لە کاتی ڕووداوەکاندا، لە شوێنی ڕووداو كۆمەبنەوە و هەوڵبدەن نەبنە هۆکاری ڕێگری و دروستكردنی لەمپەر لەبەردەم هێزەکانمان، تاوەكوو هێزەکانمان بتوانن بە باشی ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن..
هەندێک جار لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا، ئەگەر هەیە تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزەکانمان ببێتەوە و هەوڵی هەڵاتن بدات، تکایە لەپێناو ئەوەی گیانی ئێوەی خۆشەویست پارێزراو بێت، داواتان لێ دەكەین، خۆتان بە دوور بگرن و لە شوێنی ڕووداوەکان كۆنەبنەوە. بەهیوای سەلامەتیی بۆ هەموو لایەكتان.
بەڕێوەبەرایەتیمان هەموو هەوڵێك دەدات كە بە باشترین شێوە، سەر و ماڵی هاووڵاتییان و تەواوی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بپارێزێت، بۆیە هاوكاریكردنتان وەك هەمیشە، جێگەی ڕێزێكی زۆرە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر