زانکۆی نۆلیج : هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر زانکۆی نۆلیج لە هەولێر

ڕاگەیەندراوێک لە زانکۆی نۆلیجەوە:

زانکۆی نۆلیج:
هێرشی چەکداری نەکراوەتە سەر زانکۆکەمان و دوورە لە ڕاستییەوە.

زانکۆی نۆلیج ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر حەرەمی زانکۆکەیان بڵاوکردەوە ڕایدەگەیەنێت : دەسته‌ی ئه‌مینداران و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی نۆلیج، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕەت دەكاته‌وە كه‌ باس له‌ هێرشكردنی چه‌ند چه‌كدارێك دەكه‌ن بۆ سه‌ر حه‌رەمی زانكۆ و دووپاتی سه‌لامه‌تی سه‌رجه‌م قوتابییان و ستافمان دەكه‌ینه‌وە.

زانکۆی نۆلیج دەشڵێت ، به‌ ئه‌ركی خۆمانی دەزانین كه‌ ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دامه‌زراوە و میدیایه‌ك بگرینه‌ به‌ر كه‌ چاویان به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی زانكۆی نۆلیج هه‌ڵنه‌هاتووە و هه‌ستاون به‌ بڵاوكردنه‌وەی وەها هه‌واڵێك كه‌ ئامانج لێیان ناوزڕاندنی زانكۆیه‌.