ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان

بارودۆخی سلێمانی خەریکە دەگاتە خراپترین
ئاست کە خەڵکی شار و دانیشتوانەکەی باجی هەڵەو کەتنی چەند کەسێکی له‌ یاسا لادەر دەدەن .

ئەم دۆخەی به‌سه‌ر ئه‌و سنوورە و خه‌ڵكه‌ ئازیزەكه‌ی هاتووە به‌رهه‌می ئەم تاقمە خۆسه‌پێنه‌یه‌و بێ ڕەچاوكردنی دۆخی هاوڵاتیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌ دەستپێكی ئه‌م كابینه‌یەی حكومه‌ته‌وە هه‌وڵی له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی دەدەن و هه‌وڵ دەدەن كارە نه‌شیاو و نایاساییه‌كانیان درێژە پێ بدەن به‌ له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌ردەم هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وەزیران

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ بێ وچانانەیان‌، به‌ڕێز سه‌رۆك وەزیران چاوپۆشی ناکات و نەیکردووەو مساوەمەی نییە لەبابەتی تیرۆر و تۆقاندن و ڕاونانی بازرگان و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک و بەکارهێنانی دامودەزگاکانی حکوومەت بۆ کۆکردنەوەی پارە بە ڕێگای نەشیاو لەسەر شانی تەندروستی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان و لەکۆتایشدا فرۆشتنەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەیان بە ناوی کوردایەتی و خەبات لەپێناو کوردستان.

ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو
هەوڵێکی بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ
ڕاگرتنی ئەو دیاردە دزێوانەی کە بە سپۆنسەری
حزبی دەسەڵاتداری سلێمانی و خودی قوباد
تاڵه‌بانی بەرێوە دەچن کە خۆی فەرمانبەرێکی
ناپابەند و بێ دیسپلینی حکومەتە.

پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button