بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: ٦ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردوە

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:

٦ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی٢٩ی٧ی٢٠٢٤ توانرا بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت .

لەم چاڵاکییەدا کە ماوەی دوو رۆژی خایاند باندێکی شەش کەسی مەترسیدار کە کاری بڵاوکردنەوەو کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیرکران، هەروەها درۆنێکیش کە لەم تاوانکاریەدا بەکار دەهێنرا لەگەڵ چەند پارچە چەک و نارنجۆک و بڕێک دۆلاری ساختەش دەستی بەسەردا گیرا.

تەواوی تۆمەتباران لەژێر لێکۆڵینەوەدان و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
٣٠ـی ٧ـی ٢٠٢٤