ژنێک ساڵێک پێش ئێستا خه‌ونێكی سه‌یر دەبینێت و دەبێته ڕاستی

ساڵێک دوای خەونەکە دەزگای خێرخوازی بارزانی ژیانی لە گریانەوە گۆڕی بۆ پێکەنین
ژنێك و دوو منداڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، له ژیانێكی سه‌ختدا ژیانیان بەڕێ دەکرد، له خانوویه‌كی كرێی كۆندا بوون، پێویستی بە چارەسەری پزیشکی بەپەله هەبوو به‌ڵام دەزگای خێرخوازیی بارزانی، فریایان كه‌وت و خانوویه‌كی نوێی به ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناوماڵهوە بۆ دابین كردن، له‌گه‌ڵ شوێنی كاركردنی، كه پیشه‌ی نانكردنه و لەگەڵ دابینکردنی سەرجەم تێچووی نەشتەرگەرییەکەی.
بەڵام ساڵێک پێش ئێستا خەونێک دەبینێت و ببینن خەونەکە چۆن وەڕاست گەڕاوە؟
ئەو ژنە ناوی هێرۆیە و دەڵێت: ساڵی ڕابردوو، ئه‌م كاتانه، پیاوێكی زۆر گه‌ورە هاته خه‌ونم، وتی تۆ هێرۆ خانی؟ وتی تۆ بۆ هه‌موو شه‌وان دەگریهی؟ ئیتر وتی مه‌گری، ئه‌مجارە هه‌موو شه‌وان پێ دەكهنی… ئه‌وكاته‌ی پیاوەكه هات به ئۆتۆمبێلێكی ڕەش بوو، دوو كه‌سی له‌گه‌ڵ بوو، كه ڕۆیشت، یه‌كسه‌ر فڕی بۆ ئاسمان، هه‌م دەترسام و هه‌میش دڵخۆش بووم.
هێرۆ دەشڵێت خەونەکەم بۆ برادەرێكم گێڕایه‌وە، وتی ان شا‌ء الله دەبێته خاوەنی خانووی خۆت.
هەروەها گوتیشی: هیوایه‌تم ئه‌وە بوو كه منداڵه‌كانم بچنه ناو خانووی خۆیان، له‌مه‌ودوا له پیشه‌كه‌شم زۆر هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه دەكه‌م كه هه‌ژارن.