پارتی بە بەڵگەوە هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێکرد
د. شاخەوان عەبدوڵڵا ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەبەڵگەوە ڕایگەیاند:
فەرموون ئەوە نووسراوی ئێمەیە کەپێش دوو ڕۆژ ڕەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقمان کردووە بۆ ئەوەی بڕی یەک ترلیون و دوو سەد ملیار دینار بگوازریتەوە لەو بڕەی کە بریتی یە لە ٦ شەش ترلیون دینار و بڕیاری لەسەر دراوە بۆ مناقەلە بەکاربێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت ، ئیستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەمزایدە بێت و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی دەیانگوت پاشکەوتی مووچەمان گەراندەوە و سوپاسی پەرلەمانتارانی غیرە کوردیشیان دەکرد گوایە ڕەزامەندییان داوە بەگەرانەوەی پری ١٠٪ پاشکەوتی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم .
هەروەها دەشڵێت ، کاتی ئەوەیە دۆستەکانتان کەدوێنێ هاوهەڵوێستیان دەردەبری تاقیان بکەنەوە بۆ پشتگیری کردن لەم نووسراوەی ئێمە و پێیان ئیمزا بکەن و دەنگی لەسەر بدەن ، چونکە پاشکەوت بەتەنها نووسین لەسەر کاغەز ناگەرێتەوە بەڵکو بەوە دەکرێت پارەی بۆ دابین بکرێت و بخرێتە سەر حسابی هەرێم ، وە ئەگەر پارەی بۆ دابین نەکرێت حکومەتی هەرێم نەک هەر ناتوانێت پاشەکەوت بگەرێنێتەوە بەڵکو بەپێی ئەو بودجەی بۆی دانراوە بۆ مووچە تەنها دەتوانێت مووچەی ١٠ مانگ دابین بکات و دەبێت بگەرێت بەدوای ئەوەی مووچەی ئەو دوو مانگە چۆن دابین دەکات ، چونکە تەنها بڕی ٩ نۆ ترلیۆن دینار دابین کراوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، لەکاتێکدا هەرێم پێویستی بە ١٠ دە ترلیۆن و نیو دینارە بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران ،
فەرموون ئەندامانی کورد لەلیژنەی مالی و ئەو حزبانەی کە ئەندامیان لەمالیە نییەو مزایەدەیان دەکرد بتوانن دۆستەکانتان کەڕۆژانە سوپاستان دەکردن قەناعەتیان پێ بکەن دەنگ لەسەر ئەم پێشنیارەی ئێمە بدەن ئەو کات منیش سوپاسیان دەکەم و بەخەمخۆری فەرمانبەرانی هەرێمیان دەزانم .
بابزانم چیتان پێ دەکرێت بۆ فەرمانبەران بۆ ئەوەی مووچەی پاشەکەوت کراویان بگەرێتەوە.