پرۆژەی شەقامێكی 20 مەتری لە دارەتوو تەواو كرا

پرۆژەی شەقامێكی 20 مەتری لە دارەتوو تەواو كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند:
لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی شارۆچكەكە، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی 20 مەتری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر تەواو كرا.

ڕاشیگەیاندووە ، شەقامەكە 20 مەترییە و گوژمەكەی 220 ملیۆن دینارە و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابینكراوە و لەلایەن شارەوانیی دارەتوو جێبەجێ كرا، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی سنوورەكە هەیە، بەهۆی ئەوەی بەشی زۆری فەرمانگەكانی حكومەتی لەو شوێنەن و ڕۆژانە هاتوچۆیەكی زۆر لەسەر شەقامەكە هەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو ، ئەو پرۆژەیە بە گوێرەی گرێبەستی كاركردنەكەی دەبوو، لە ماوەی 210 ڕۆژدا تەواو بكرێت، بەڵام لە ماوەی 90 ڕۆژدا تەواو كراوە. هاوكات چەندین پرۆژەی دیكەش لە سنووری شارەوانییەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.