بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی: چاوەڕێی یەكلا بوونەوەی كێشەی نێوان هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكەین

نامەیەك بەناوی بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاو دەبێتەوە،هەر چەندە تا ئێستا هیچ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی تا ئێستە نامەكەی پشتڕاستنەكردووەتەوە، بەڵام لەناوەڕۆكی نامەكەدا هاتووە، “ئێمە ھەندێك لە ئەندامانی سەركردایەتی كە دەمانەوێت تەنیا بەناوی خۆمانەوە ھەڵوێست لەسەر دۆخی چەقبەستووی حزبەكەمان و ئەو بارە نا ھەموارەی سەركردەكانی تێ خراوە دەرببڕین و دەڵێین ماوەی نزیكەی ساڵێكە ددانمان بەخۆماندا گرتووە و نەمانویستووە حەز و ویستی كەسیمان پێش دۆخ و بەرژەوەندەكانی حزبەكەمان بخەین.

هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە هەر ڕۆژە و بەهۆی نەزانین لە ئیدارەدان و دیكتاتۆریەت و نادیدە گرتنی ڕاو ڕای جیاواز و گوێ نەدان بەدۆخی شلەژاوی ناوچەكە و دەروونە شەكەتەكەی ئەندامان و دلسۆزانی ئەم حزبە دۆخەكە تا بێت خراپ و خراپ تر دەبێت.

دووپات لەوە دەكەنەوە كە قبووڵكردنمان بۆ ئەو دۆخە سەپێنراوە لەپێناو خوێنی شەھیدەكانمان و مێژووە پرشنگدارەكەی یەكێتی تا ئێرە بوو، چاوەڕێی یەكلا بوونەوەی كێشەی نێوان هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button