پۆلیسی سۆران بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران هاک کەرێکی مەترسیداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر دەکات
دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتییەکەوە لەسەر ئەوەی ئەکاونتی ( فیسبووک )ی کەسی خۆی هاک کراوە بەهۆیەوە چەندین هەرەشەی مەترسیداری لێکراوە ، دەست بەجێ تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانیان سەرە داوی هاک کەرەکە دەست نیشان بکەن و پاشان هەوڵەکان چڕ کرانەوە لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و لەرێکەوتی ٢٠٢٣/٩/١٩ دەستگیر بکرێت کەناوی ( س،م،م ) لەدایک بووی ( ٢٠٠٦ ) دانیشتووی شاری سۆران ، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەی نا کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لەتۆڕە کۆمەلایەتییەکان هاک کردووە ، وە ئامانجی لەم تاوانە بەدەست خستنی پارە بووە ،وە بەبریاری دادوەر راگیراو بەپێی ماددە ( ٢ ) لەیاسایڕ خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
تكایە لەهەر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
١٠٤
١٢٤
١٣٤
١٤٤ – ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ کۆڕەک ، ڤایبەر ، واتساب …
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران …
٢٠ ی ٩ ی ٢٠٢٣ زاینی