ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ گرووپی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند

دەقی ‌‌‌‎ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان:

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و گرتنەبەری ڕێکارەیاساییەکان ، لە ڕۆژانی ٤ و ٥ ی ئەم مانگە، سێ گرووپی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە کە پێکهاتوون لە ١٠ کەس، یەکێک لەم گرووپانە هەوڵیانداوە ئافرەت و کچی نەوجوان بەکاربهێنن بۆ بڵاوکردنەوە و تووشکردنی کەسانی تر بەم ماددە مەترسیدارە.

تەواوی دەستگیرکراوان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دانیان بەتاوانەکانیان ناوەوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٢٠٢٣/٦/٦

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button