شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا، کە ئەمە شەشەمین شاندی قوتابییانی ئەکادیمیاکەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.شاندەکە ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوواندا، باس لە دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی .
هەروەها ئاماژەش بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرا.