نیاز حاجی : کادیرەکانی یەکێتی بە بافڵ تاڵەبانیان گوت ئێمە لە ئێوە ڕازی نین

نیاز حاجی: ئەمرۆ لەیادی ڕاپەڕین تەواوی کادیر و ڕێکخستن و پێشمەرگە و چەکداری یەکێتی، بەخۆیان و خاوخێزانەوە بە یەکێتی و بافڵ تاڵەبانیان گوت، نەخێر ئێمە لەئێوە ڕازی نین.

ئەمرۆ وەک دەڵێن یەکێتییە نوێکە یادی ڕاپەڕینی لە شارۆچکەی ڕانیە تەواو بەحیزبی کرد، ھەرچی کادیر و پێشمەرگە و چەکدار و رێکخستنی ھەیە بەخاو خێزانەوە بەزۆرەملێ لەتەواوی سنووری ژێر دەسەڵاتی خۆیان لەوێ کۆیکردەوە، تا ئێرە بابڵێین شتێکی نۆرماڵە!
بەڵام سەیر لەوەدا بوو کە بافڵ تاڵەبانی بەدەنگی بەرز لەو کادیر و پێشمەرگە و چەکدارانەی پرسی، ئەرێ ئێوە لەم وەزعە ڕازین؟
ئەوانیش بەدەنگی بەرز وەڵامیان دایەوە: نەخێر ڕازی نین!

ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەوان لەکێ ڕازی نین؟ ئایا لە ساڵی 1991ەوە ھەر یەکێتی و بنەماڵەکەی ئەوان دەسەڵات و حاکمی ڕەھای ئەو سنوورە نین؟ بۆ پارتی دەسەڵاتی پۆلیسێکی ھەبووە لەو سنوورە؟!

بارونتری بکەینەوە….
لە ساڵی 1991ەوە پارتی دەسەڵاتی ڕەھای سنووری دھۆکی ھەیە، ئەگەر کاک مەسرور لەبۆنەیەکدا ھەموو خەڵکە پارتیەکەی سنوورەکە کۆبکاتەوە و وەک ئەوەی ئەمڕۆ ھەمان پرسیاریان لێبکات بڵێت: ئایا ئێوە لەم دۆخە ڕازین؟

ئەوانیش بڵێن نەخێر ڕازی نین!
لێرەدا بەھیچ شێوەیەک نابێت و ناگونجێ پەنجەی تاوان بۆ یەکێتی درێژ بکرێ، بوڵکو بەرپرسیار لەو دۆخەی دھۆک پارتیە، کەواتە بۆ ڕانیەش و قەڵادزە و کفری و ھەڵەبجەش ھەر وایە، لە ساڵی 1991ەوە حاکمی موتڵەق لەو سنوورە یەکێتییە، کەواتە ئەو بەرپرسی ئەوەڵ و ئاخری ئەو دۆخەی ئەوێیە.

ئەمرۆ لەیادی ڕاپەڕین تەواوی کادیر و ڕێکخستن و پێشمەرگە و چەکداری یەکێتی، بەخۆیان و خاوخێزانەوە بە یەکێتی و بافڵ تاڵەبانیان گوت، نەخێر ئێمە لەئێوە ڕازی نین.