ئالابا و رۆدریگۆ ئەستەمە بەشداری کلاسیکۆ بکەن

هەردوو یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیڤید ئالابا و رۆدریگۆ بەهۆی پێکان لەوانەیە ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەونەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، شاهانەکان لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامێکی گەورە لە لیڤەرپوولی بردەوە، بەڵام لەو یارییە دوو یاریزانی یانەکە تووشی پێکان بوون. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێکانی ئەو دوو یاریزانە قورسە، بۆیە ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئامادەبن.

ریال مەدرید رۆژی دووی مانگی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، لە یاریگای سانتیاگۆ پێشوازی لە بارسێلۆنا دەکات.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *