لە ساڵی 1912 پسپۆڕێکی شوێنەوار ناسی بەناوی “ئالفرێد فێجنەر” باسی بابەتێک دەکات بەناوی ( ڕووچۆنی کیشوەری ).
ئەم پسپۆڕە بەمەوە نەوەستا لە ساڵی 1915 کتێبێکی بەناوی ( بنەتەی زەریا و کیشوەرەكان ) نووسی لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە لە سەرەتادا هەموو کیشوەرەکان یەک بوون ، وە ناویان ( پانگەیا بووە ) ، بەڵام دوایی لێک جیابوونەتەوە و بوونە ئەم کیشوەرانەی کە دەیان بینین.
بەڵام کە جێگای سەرنجە دوایی لێک چوواندنی زەوی و دروست بوونی کیشوەرەکان هەموو کیشوەرەکان جیا دەبنەوە و دوو کیشوەر بەهۆی نقومبوونی ئاوەوە دیار ناکەون .
زانایان باس لەو کیشوەرانە دەکەن ، دەڵێن ئەو کیشوەرانەش بریتین لە:
( موو – لیموریا ) ئاماژەش بەوە دەدەن کە ژیان لەم کیشوەرانە هەبووە مرۆڤ لێی ژیاون ، چونکە ئەم کیشوەرانەش سەرەتا بەشێک بوون لە (پەنکەیا) پەنکەیاش هەموو کیشوەرەکانی دەگرتەوە.
( لیمۆریا ) دەکەوێتە زەریای هندی وە سەبارەت بە کیشوەری( موو ) زانایان ئەوە دەخەنە ڕوو کە کیشوەری موو هەر بریتییە لە کیشوەری لیمۆریا چونکە ناوەکەیان زۆر بەیەک دەچن و بەڵگەش ساتی لێچوواندنی زەوی، هەموو کیشوەرەکان جیابوونەوە بەڵام لیمۆریا ماوەتەوە مووش لە ژێر ئاو بەشکی لە دەست دا بۆیە ناو نرا بە ( موو ).
جێگای سەرنجە زانایان باس لەوە دەکەن ئەگەر ئەم کیشوەرانە تا ئێستا بوونیان هەبووایە و ژیان لەسەریان بەردەوام دەبوو و لە پێشەنگی هەموو کیشوەرەکان دەبوون سەبارەت بە پێشکەوتن و گەشەکردن.