عێراق دەستی بە کەمبوونەوەی داھات کرد
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو عێراق نزیک ببویەوە لە لوتکەی فرۆشتنی نەوت و زیادکردنی داھات بەڵام بۆ مانگی ئەیلول دەستی کردوە بە دابەزین بە ڕێژەی ٣٪.
بازمیدیا ھۆکاری دابەزین و بەراوردکاریەکانی مانگی ئەیلول و ئاب ئاشکرا دەکات.
بەپێی لێکدانەوە و شیکاریە ئابوریەکان بەھۆی خرابی بارودۆخی ئەمنی لە کێڵگەکانی بەسرە کە بڕبڕەی پشتی نەوتی عێراقە ھەناردەی نەوت کەمی کردۆتەوە،بەپێی ئەو ئامارە فەرمیانەی حکومەتی عێراق کە دەست بازمیدیا کەوتوون بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە:
-لە مانگی ئابی ئەمساڵ عێراق ١٠ملیۆن و٨٠٠ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە
-لە مانگی ئەیلول دا کەمی کردوە بۆ٩٨ملیون و ٧٠٠ھەزار بەرمیل .
-داھاتی مانگی ئاب ٨.٥ملیار دۆلار بوو
-داھاتی مانگی ئەیلول ٧ملیار دۆلار بوو
بەپێی ئەم داتایانە داھاتی نەوتی عێراق دەستی کردوە بە دابەزینی بەرچاو و پێدەچێت لە مانگەکانی داھاتوو دا زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.