بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٣/٢/١٥ کەش/ ئاسمان سارد و نیمچە هەور دەبێت ، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت ، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێرایی با / لە سەرخۆ دەبێت ( ٥ – ١٥ ) کم/ک.
ئاڕاستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین/ لە نێوان (٩ – ١٠) کم دەبێت.
هەروەها کەشناسی بۆ ڕۆژی پێنج شەممە کە دەکاتە بەیانی ٢٠٢٣/٢/١٦
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنوورییەکان لە بەیانی زوودا.
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / لە سەر خۆ دەبێت ( ٥ – ١٥ ) کم/ک .
ئاڕاستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین/ لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٩ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٢ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٠ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٤ پلەى سیلیزى