خیسێ رۆدریگێز یەکەم یاری خۆی بەرامبەر ئینتەر ئەنجام دەدات

خیسێ رۆدریگێز یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان، ئەمڕۆ یەکەم یاری خۆی بە درێسی سامپەدۆریاوە ئەنجام دەدات.

ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک، سامپەدۆریا میوانداری ئینتەرمیلان دەکات و دییان ستانکۆڤیجی ئەستێرەی پێشووی ئینتەر و راهێنەری ئێستای سامپەدۆریا، پێکهاتەی بانگهێشتکراوی بۆ ئەو یارییە راگەیاند.

تێیدا خیسێ، بانگهێشتکراوە و چاوەڕواندەکرێت یەکەم یاری خۆی بۆ سامپەدۆریا ئەنجام بدات، پاش ئەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندیکرد بەو یانەیەوە لە چەند رۆژی رابردوو.

هەروەها ستانکۆڤیج، فابیۆ کوالیارێلای بانگهێشتکردووە پاش چاکبوونەوەی لە پێکان. کوالیارێلا تەمەنی گەیشتووەتە ٤٠ ساڵ و ماوەی ٢٤ ساڵە لە ئیتاڵیا یاری دەکات.

ئینتەر لە پلەی دووهەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دایەو بەر لەم یارییە ١٦ خاڵ لەدوای ناپۆلی پێشەنگەوەیە. سامپەدۆریاش لەم وەرزە تەنها ١٠ خاڵی هەیە و لە پلەی ١٩هەمدایە.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *