شەوی ڕابردوو لە سنووری عێراق – سووریا چی ڕوویدا؟
٢٥ بارھەڵگری ئێران كه له عێراقه‌وە بۆ سووریا دەچوون، دواتر له ناوچه‌ی ئه‌بوكه‌مالی سووریا كرانه ئامانجی فڕۆكه‌كان، شارەزایه‌كی ته‌ناهی رای گه‌یاندووە، ئه‌مریكا و ئیسرائیل هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٣٠ی كانوونی دووەم، محه‌مه‌د عه‌باس شارەزای ته‌ناهی له سووریا ڕای گه‌یاندووە، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل هێرشیان كردووەته سه‌ر كاروانی بارهه‌ڵگرەكان له سنووری عێراق – سووریا له ناوچه‌ی ئه‌بوكه‌مال.
ئه‌و شارەزایه ئاماژە بۆ ئه‌وە دەكات كه زۆربه‌ی بارهه‌ڵگرەكان له‌و ناوچه‌یه، هاوكاریی عێراقییه بۆ سووریا یان به پێچه‌وانه‌وە… به‌گوته‌ی محه‌مه‌د عه‌باس، ئه‌مریكا و ئیسرائیل دەیانه‌وێت ئه‌و هاوكارییانه ببڕن، له‌به‌رئه‌وە هێرشه‌كان دووبارە ده‌بنه‌وە.
دوێنێ شه‌و سه‌عات ١١:٣٠ ، ٢٥ بارهه‌ڵگری گه‌ورە كه سه‌رچاوەكان دەڵێن، “له ئێرانه‌وە هاتوون”، سنووری عێراقیان بڕی و چوونه ناو سووریا و له ئه‌بوكه‌مال كرانه ئامانج.
هه‌ورەها به‌گوته‌ی سه‌رچاوەیه‌ك كه قسه‌ی بۆ میدیا كردووە گوتوویه‌تی، “بارهه‌ڵگرەكان له دەروازەی سكك (نافه‌رمییه) له ژێر دەستی حزبوڵڵای عێراقه.