كەسانێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیین و قاچاغچێتی دەكەن

 

ڕزگار محەمەد ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان:

کۆمپانیا هەیە لە دەروازەی پەروێزخان ڕۆژانە بەپێی زانیارییەکانم بەتەنیا ٥٠٠ تا ٥٥٠ ملیۆن دینار دەبات، کە سەر بە حزبە و داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی كەسی حزبییەوە، وەک دیارە كەسانێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیین و قاچاغچێتی دەكەن ،لە ماوەکانی رابردووشدا، ئێمە سەردانی مەرزی پەروێزخانمان کرد، بۆ ئەوەی ئەو داهاتانەی بنكەی (كێش) لە دەروازەكە کە بەپێی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٢، کە دەبێت داهاتەکە بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و دواتر بخرێتە خزمەت ڕێگاوبان، بەتایبەت وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ ڕێگاوبانەکان خەرجی بکات، بەڵام کەسێکی حزبی کە ناوێکی دیارە لەنێو حزبێکی دیاریکراو، دەستی بەسەر هەموو ئەو داهاتەدا گرتووە، ئەو داهاتەش زۆر زۆرە، ئێمەش لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونمان بۆ کرد و ڕێگرییشمان لێ کرا،ئەو هێزەی لە مەرزەكە هەیە، حزبیین و فەرمان لە بافڵ تاڵەبانی وەردەگرن.