زیانەکانی بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر کۆیە ڕاگەیەندرا

زیانەکانی بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر کۆیە ڕاگەیەندرا

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا شەهیدێک و هەشت بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کۆیە، ئەمبوڵانس و تیمەکانی پزیشکی سەرقاڵی چارەسەرکردنی بریندارەکانن و پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهیدەکان بەرزبێتەوە.

کەمێک پێش ئێستا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی لە کۆیە کرد ، دوای کۆیە ئێران ناوچەی زڕگوێزی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرد تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.

بە گوێرەی زانیاریییەکان ڕژێمی ئێران لە ئێستادا لە سنووری برادۆستیش دەستی بە تۆپبارانکردن کردەوە و کوێستانەکانی بەربزین و بناری چیای سەقەڕ بە چڕی تۆپباران دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کەمێک پێش ئێستا زەنگی ئاگادارکردنەوی لێدا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button