لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 23,619,138,000 ملیار دینار لە سنووری پارێزگای دهۆک 17 پرۆژەی خزمەتگوزاری چوونەتە بواری جێبەجێکردن
بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- دروستکردنی قۆناغی یەکەمی ئۆڤەر پاس و ئەندەر پاسی بەناوی یەک لەگەڵ یوتێرنی ماڵتایی و قیڕکردنی ٦٠٠ مەتر لە جادەی بارزان بە گوژمەی ١٣،١٤٥،٠٠٠،٠٠٠ ملیار دینار.
٢- پڕۆژەی چاککردن و قیڕکردنی ڕێگا ناوخۆییەکانی ناحیەی شێلادزێ ( شەقامی سەرهەڵدان ) و پڕۆژەی چاککردن و قیڕکردنی ڕێگای شەقامی قەندیل ، کەمپی ، پڕۆژەی چاککردن و قیڕکردنی ڕێگای ناوخۆیی و سولینان لە سەنتەری ناحیەی شێلادزێ ( شەقامی گوڵان) ، تێکهەڵڕێژکردنی ڕێگای قوتابخانەی خاست و ژێری بە گوژمەی ١،١٦١،٠٠٠،٠٠٠ ملیار دینار.
٣- پڕۆژەی ئاوی و پڕۆژەی چاککردنی جۆگای بیستانی گێڕێن جوندیا و پڕۆژەی ڕێگای ئاودانی بیستانی گەڕێ لە بامەڕنێ بە گوژمەی ٣٠١،٤٨٥،٠٠٠ ملیۆن دینار.
٤- تێکهەڵڕێژکردنی ڕێگای شەقامی سەرەکی تاکو قوتابخانەی گوندی چەمان بە درێژایی ١کم، تێکهەڵڕێژکردنی ڕێگای گوندی گەرماڤا بە درێژایی ٢.٧ کم ، تێکهەڵڕێژکردنی چەند ڕێگایەکی ناوخۆیی لە گوندی ئیمینکی بە درێژایی ١،٤٥٠ مەتر قوناغی دووەم ، تێکهەڵڕێژکردنی ڕێگای گوندی بهێرێ بە گوژمەی ١،٠٨٧،٠٠٠،٠٠٠ ملیار دینار.
٥- هەڵکەندنی بیری ئاو لە سەنتەری شاری دهۆک و چەندین گوند لە ناحیەی مانگێشک و زاویتە بە گوژمەی ٤٧٢،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار.
٦- چاککردنی ئاوەڕۆی لە شەقامی ئێتیتای نوێ نزیک مزگەوتی ڕەیان لەگەڵ چاککردنی ئاوەڕۆی لە گەڕەکی کانی مەهمەدکی کۆڵانی هەران ، چاکردنی ئاوەڕی لولەیی بە درێژایی ١٢٠سم لە گەڕەکی نزارکێ شەقامی جینۆ و نزیک قوتابخانەی نزارکێ ، چاککردنی ئاوەڕۆی لولەیی ٩٠سم لە گەڕەکی ئێتیتای نوێ نزیک ویستگەی کارەبا بە گوژمەی ٣٤٤،٧١٧،٠٠٠ ملیۆن دینار.
٧- دانانی فیدەری نوێ ١١ کەی ڤی لە وێستگەی مۆبایلی ٢٥mav لە سیریێ و تەواوکردنی فیدەری ٣٣ کەی ڤی لە وێستگەی مۆبایلی سیریێ و پڕۆژەی ڕووناکردنی دەروازەی ناحیەی سەرسنگ ، گەیاندنی کارەبا بۆ گەڕەکەکانی ، ئازادی و ئیسفکا و قەدشێ، گەیاندنی کارەبابۆ گوندنی شکەفتا ٥١١،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار.
٨- پڕۆژەی چاککردنی ڕێگا ناوخۆییەکان لە سەنتەری ناحیەی گردەسێن و چاککردن و تێکهەڵڕێژکردنی ڕێگا ناوخۆییەکانی ناحیەی بجیل بە گوژمەی ١،٢١٤،٠٠٠،٠٠٠ ملیار دینار.
٩- تێکهەڵڕێژکردن و قیڕکردنی شەقام بۆ چەند قوتابخانە و مزگەوت لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ و تێکهەڵڕێژکردن و قیڕکردنی شەقامەکانی کارگەی سڤک و وێستگە لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ بە درێژایی ٣،٠٨ کم و لێکدانی گەڕەکی شەهیدان لە فەوجێ لەگەڵ جووت سایدی سەرەکی نزیک هۆڵی کۆنفرانس و کردنەوە و لێکدانی سایدێک لە شەقامی ٤٠ مەتری لە بەرامبەر کولێژی پەروەردە تاکو شەقامی ئالەڕەشێی کۆن بە گوژمەی ٢،١٢٣،٠٠٠،٠٠٠ ملیار دینار.
١٠ – قیڕکردنی ڕێگای گوندەکانی دەروێشان بۆ ئاڤدەلی بۆ تل جومل بۆ زیناڤای کۆن بۆ پردی پیربوون و قیڕکردنی ڕێگای کەلەکچی بۆ تل جومل و دروستکردن و تێکهەڵڕێژکردنی ڕێگای گوندەکانی کانی گۆل، زینڤا میری و قیڕکردنی ڕێگای کەڵەکچی بۆ گوندی گەرمکی بچووک بە گوژمەی ١،٧٤٩،٠٠٠،٠٠٠ ملیار دینار.
١١- پڕۆژەی چاککردنی ڕێگا ناوخۆییەکانی گوندی کانیکا و پڕۆژەی چاککردنی ڕێگای گوندی ئەرەدنی مەسیحییەکان بە گوژمەی ٣٩٩،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار
١٢- چاککردنی ئاوەڕۆیەک لە ماسیکای ڕۆژئاوی سەنتەری شاری دهۆک و چاککردنی ئاوەڕۆیەکی چوارگۆشە لە سەر شەقامی سەرەکی نێوان گەڕەکی ماڵتای سەرێ و ماڵتای خوارێ بە گوژمەی ٢٢٢،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار.
١٣- تێکهەڵڕێژکردنی ڕێگای گوندی گلێنە و تێکهەڵڕێژکردنی ڕێگای زێلکە فەخری و کولەکان و چاکردنی ڕێگای قادسی گەورە بە درێژایی ٢.٥ کم بە گوژمەی ١،١٧٤،٠٠٠،٠٠٠ ملیار دینار.
١٤- نۆژەنکردنەوەی چەند بیرێکی ئاو لە سێمێل و چاکردنی پڕۆژەی ئاو لە گوندی بوسریان و پڕۆژەی چاککردنی پاڵدان لە کۆمەڵگای مسیرێکێ و لێدانی چەند بیرێک لە گەڕەکی کێڤلا ، حەوشکێ ، تەنهاهی بە گوژمەی ٩٠٨،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار
١٥- چاککردنی بیری سەر زەوی ژمارە ٥ لە گوندەکانی باجلور ، بەندا ، بەروشکا سێڤێ ، ئالەکینا ، غلبوک ، و چاککردنی جۆگا لە مێسکێ و چاککردنی برکێت کۆنکرێتی ژمارە ٥ لە گوندەکانی خازیاڤا ، چەمان ، پیرموس ، میمەدلی ، و چاککردنی جۆگای نحیتێ – جوک و برکی کۆنکرێتی زێوکا عەبۆی و بیرێکی سەر زەوی بە گوژمەی ٢٧٣،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار.
لەگەڵ ڕەزامەندی دان بۆ چەند خزمەتێکی دیکە :
دانانی ٨٠ کرێکار بۆ کارگەی جیاکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە کواشێ بۆ ماوەی دوو ساڵ.
دابینکردنی سێ ژەم خواردن بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ئافرەتان و سنێلان
نوێ دەکرێتەوە
وەڵامێک بنووسە