مەسرور بارزانی ڕەزامەندیدا بەمانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لە شوێنی خۆی

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیدا بەمانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لە شوێنی خۆی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاشکرای کرد ، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا بە مانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لە شوێنی خۆی و تاپۆکردنى لەسەر سوودمەندانى، کە ماوەیەکى زۆرە چاوەروان بوون.

لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە : ئەوەش دواى ئەوەى لەلایەن پارێزگای هەولێر و وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى و قەرەبووکردنەوەى سوودمەندانی زەوییەکان کە زۆربەى زۆریان خەڵکى هەژار و کرێنیشینى شارەکەمانن هەوڵێکى زۆردرا تاکو لە هەمان شوێنى خۆیان کە پێشوتر بۆیان دیاریکرابوو قەربووبکرێنەوە.

ئەوەش هاتووە، بەم بۆنەیەوە وەک پارێزگاى هەولێر پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان دەکەین و دڵنییایان دەکەینەوە لەنزیکترین کاتدا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست دەکرێت بە ڕێکار و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button