لێدوانەكانی بێنزیما دوای بردنەوەی باڵۆندۆر

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی باڵۆندۆر دەربڕی.

بێنزیما توانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بباتەوە و پێش چەندین ئەستێرەی دیكە بكەوێت.

لە دوای بردنەوەی خەڵاتەكە بێنزیما ووتی:

” سوپاس بۆ هەموو لایەک بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم، ئەمە خەونێکی منداڵیم بوو و من بەم ئامانجەوە گەورە بووم ، ئاسان نەبوو، وەک هەمیشە بەردەوام دەبم لە کارکردن، دەمەوێت سوپاسی هاوکارەکانم بکەم لە ریاڵ مەدرید یانەكەم و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک و هاوکارەکانم لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ، دەبێت سوپاسی ڕاهێنەر کارلۆ ئەنچیلۆتی و سەرۆک فلۆرێنتینۆ پێرێز بکەم کە یەکێکن لە ئەندامانی خێزانەکەم، ئەو دەرفەتی پێدام گرێبەست لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بکەم و لەو ڕۆژەوە هەمیشە پشتگیری کردووم ، هەروەها سوپاسی لیۆن دەکەم، چونکە بەبێ ئەوان نەمدەتوانی بگەمە ڕیاڵ مەدرید تا بەردەوام بم لە درەوشاوەیی و لێرە بم و ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنم”.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *