تا ئەمڕۆ لە عێراق 88 تـ.یرۆرست مووچەیان وەردەگرت

تا ئەمڕۆ لە عێراق 88 تـ.یرۆرست مووچەیان وەردەگرت و پەرلەمانتارێک دەڵێت مووچەکەیانمان راگرت
سێشه‌ممه، 10ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌میر مه‌عمووری، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، بە هاوکاریی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و دەزگای شەهیدان و چەند لایه‌نێكی دیکە، توانیویانه ژمارەیەکی زۆر مامەڵەی نایاسایی خانەنشینی ڕابگرن.
ئه‌میر مه‌عمووری له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، توانیویانه مووچە و خانەنشینی 88 “تـ.یرۆریست” لە مانگی حوزه‌یران ڕابگرن.
مه‌عمووری جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و 88 “تـ.یرۆریست”ـه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له كرده‌وه‌ی تـ.یرۆریستی تێوه‌گلاون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رنجه بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، خانه‌نشینی یه‌كێك له “تیرۆریست”ـه‌كان ملیۆنێك و 200 هه‌زار دینار بووه، له كاتێكدا به‌شداریی له چەندین کردەوەی تـ.یرۆریستیدا كرده‌وه به‌تایبه‌تی له ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا و بابل و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه، هاوكات به ئامانجگرتنی هێزه ئه‌منییه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.